ZNA - هەولێر
بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی کردەوە لە ئەمڕۆوە کار بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بانکی ناوەندی عێراق، لە نوسراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، پێویستە سەرجەم بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو، پشت بە پلاتفۆرمی ئەلەکترۆنی ببەستن بۆ فرۆشتنی پارەی کاشی دراوە بیانیەکان.
لە بڵاوکراوەکەی بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو بانکانەی یاخود هەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنێت، رێگەی پێنادرێت پشکی هەفتانەی خۆی لە پارەی کاش دۆلار وەربگرێت.
لە ماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق باسی لە پلاتفۆڕمێکی ئامادەکردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دراو و دەیوت بە زووترین کات کارای دەکات.
هاوکات، بەهۆی گومانی بە قاچاخبردنی دۆلار بانکی ناوەندی ئەمریکا رێکارەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراقی توندکردەوە و داوای لێکردن سیستمی فرۆشتنی دۆلار بکەنە سیستمێکی پارێزراو و شەفاف و گۆڕانکاری بکەن لە شێوازی گەیشتنی دۆلار بە هاوڵاتیان.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |