ZNA - هەولێر لە سەروبەندی سەردانەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بۆ پۆڵەندا، ئیدارەی کۆشکی سپی داوای کرد ئۆکرانیا چالاکییەکانی لە بەرەکانی شەڕ چڕتر بکاتەوە، سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، یان هێرشی پێچەوانە بۆ سەر هێزەکانی رووسیا ئەنجام بدات.
رۆژنامهی "پۆلیتیكۆ"ی ئهمهریكی بڵاوی كردهوه، شرۆڤهكارانی ئهمهریكی دهترسن مۆسکۆ بهسهر كیێڤ سهركهوێت له باشووری رۆژههڵاتی وڵاتەکە.
رۆژنامەکە روونیشیکردەوە، ئیدارەی بایدن بەپەلە داوای کرد کە ئیدارەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی دەستکەوتەکانی بچەسپێنێت و ئەگەر هەیە هێرشی بەرپەرچدانەوەی خۆی دەستپێبکات.
چەند بەرپرسێک رایانگەیاندووە، کۆشکی سپی بە تیمەکەی زێلێنسکی راگەیاندووە، لە ئێستاوە ئامادهبن بۆ هێرشكردن، ئێستا چەک و هاوکارییەکانی واشنتن و ئەوروپا بۆ ئۆكرانیا ئامادهیه.
بە گوتەی شارەزایان، هێشتا رووسیا دوو سوودی گرنگی هەیە لە مەیدانی شەڕ و ئهویش هێز و کاته، لە بەرامبەردا ئەم ههڵسوكهوتانهی کارەکانی ناتۆ زۆر جێی پرسیارن.
شارەزایان دهشڵێن: پێمان وایە هێشتا روون نییە کە ئایا بایدن دەتوانێت یەکێتی ناتۆ بپارێزێت یان نا، ئەوە قورستر دەبێت.
فەریق جەنەڕاڵ دەیڤید هیکس کە پێشتر فەرماندەی سەرجەم هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ بووە لە مەشق و راوێژکاری هێزی ئاسمانی ئەفغانستان، گوتی: ئۆکرانیا دەبێت ئەنجامەکانی ئەو هاوکاریانەی وەریگرتووە پیشان بدات.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |