ZNA -ههولێر
ئەمریکا بە بڕی سەد ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی سەردانێکیدا بۆ تورکیا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری زیانلێکەوتوان دەکەن.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بەچاوی خۆیان قەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکە دەبینن و پێویستە هەوڵی تەواو بدرێت بۆ دووبارە بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کارەساتبار و زیانلێکەوتووەکان و وتی، "ئێمە بەشێک دەبین لە پێشکەشکردنی هەوڵەکان و هاوکاری لەپێناو ئاوادانکردنەوەی ناوچەکاندا."
بلینکن لەبارەی رەوانەکردنی تیمە فریاگوزارییەکان لەدوای روودامی بومەلەرزەکەوە دەڵێت، ئەمریکا تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کردووە کە کە ژمارەیان ٢٠٠ کەس بوو لەگەڵ تەرخانکردنی ٨٥ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری مرۆیی
ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە |