ZNA - هەولێر
لە درێژەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دراوی دیکەی بیانی لە بەرانبەر تومانی ئێراندا رۆژی دووشەممە ٢٠ شوبات نرخی یەک دۆلاری ئەمریکایی لە بازاڕی ئێران لە ٥٠هزار تومەن تێپەڕی.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی راگەیاندنی نرخی دراو لە ئێران بڵاو دەبنەوە، هەتا نیوەڕۆی دووشەممە نرخی یک دۆلاری ئەمریکا گەیشتە ٥٠ هەزار و ٨٠٠ تومەن.
لەم رۆژەدا هاوکات یک یۆرۆی ئەروپایی بە ٥٣هزار ٤٩٥ تومەن، یک پاوەنی بەرایتانیا بە ٦٠ هەزار و ٢٢٠ تومەن فرۆشرا و نرخی هەزار دیناری عێراقیش گەیشتە ٣٤هەزا و ٤٥٠ تومەن.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە رۆژنامەیکی چاپی تارانیش بە هۆی بڵاوکردەوەی هەوڵی نرخی گۆشت داخرا. رۆژنامەی "سازندگی" لەبەر ئەوە لە مانشێتی یەکەمیدا نووسیویەتی "گۆشت فڕی"، دەستەڵاتی ئێران حکومی داخرانی دەرکرد.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |