ZNA – هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت لەلای ئەوان ھیچ رێگرییەكی سەرەكی بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سعوودیا نییە.
ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە دووپاتیكردەوە ئەگەر سعوودیا بیهەوێت و جیدی بێت، ئەوان دەتوانن لەگفتوگۆكان بەردەوام بن و ئاستی گفتوگۆكانیش لە پرسە ئەمنییەكان بۆ پرسە سیاسییەكان بگوازنەوە.
بەگوتەی كەنعانی لەلایەن ئێران ھیچ رێگرییەك نیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سعودیا دەست پێبكەنەوەو تەنیا پێویستە ریاز ئیرادەیەكی سیاسی بۆ ئەم مەبەستە ھەبێت.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |