ZNA – هەولێر
هێزی ئاسمانیی ئەمریکا و ژاپۆن مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان لە دەریای ژاپۆن دەست پێکرد.
لە مانۆڕە سەربازییە ئاسمانییەکەی ئەمریکا و ژاپۆن چەندین جۆر فڕۆکە و و چەکی ئاسمانی تاقیکراونەوە و بڕیارە مانۆڕەکە دوو رۆژ بخایەنێت.
هەریەکە لە سوپای ئەمریکا و ژاپۆن سەبارەت بە مانۆڕە سەربازییەکە بڵاویانکردەوە، بەتەواوی ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەرەشەیەک بکرێتەسەریان.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 19ی ئەم مانگە کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی موشەکێکی بالیستی کیشوەربڕی بەسەرکەوتووی راگەیاند.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |