ZNA : هەولێر ١-چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک
یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرە تیشکییەکان کە بۆ توشبوانی شێرپەنجەی سەر و مل بەکاردێن خەستبوونەوەی لیکە
٢-وشکبوونەوە
یەکێک لە نیشانەکانی وشکبوونەوە بریتییە لە خەستبوونەوەی لیک
٣-گیران و تەسکبوونەوەی بۆری لیکە ڕژێنەکان. کاریگەری لاوەکی دەرمان
ھەندێک جۆر دەرمان ھەیە دوای بەکارھێنانیان یٔەبنە ھۆی خەستبوونەوەی لیک
. ٤-تێکچوون و گرفتی لیکە ڕژێنەکان بەھۆی وەرەم یاخود لەکاتی نەشتەرگەری
. چارەسەریی خەستی لیک
١-ڕۆژانە خواردنەوەی ١٠ کوپ یٔاو
٢-کەمتر خواردنی خۆراکە چڕەکان وەکو چەرەسات و خواردنی خۆراکە شێدارەکان
٣-وازھێنان یان کەمکردنەوەی جگەرەکێشان
ھەندێک جار گرفتی خەستی لیک بەو ڕێنماییەنەش چارەسەر نابێ بۆیە پزیشک دوای دەستنیشان کردنی ھۆکارەکە چارەسەری ترت بۆ دادەنێ وەکو
-چارەسەر کردنی گیرانی بۆری لیکەڕژێن بە نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەرد یان گرێ لە بۆری لیکە ڕژێنەکە
-بەکارھێنانی چەن جۆرێک دەرمان وەکو(پایلۆکارپین یاخود سەڵاجین،سێڤیمێڵین) بۆ شلکردنەوە یاخود ڕوونکردنەوەی لیک.
-گۆڕینی یٔەو دەرمانەی کە بوەتە ھۆی خەستبوونەوەی لیک بۆ جۆرێکی تر لەلایەن پزیشکەوە.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |