ZNA – هەولێر
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌منزیكانه حوسێن ئه‌میر عه‌بدولنه‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ناسر كه‌نعانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرای كردووه، سەردانەکەی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ عێراق له‌چوارچێوه‌ی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراقە و درێژەپێدەری ئەو راوێژکارییە ناوچەییەیه کە ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆسته‌كانیدا ئەنجامی دەدات.
كه‌نعانی رایگەیاندووه، عێراق له‌باره‌ی ناکۆکییەکانی ئێران و پرسی رێککەوتنی ئەتۆمی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکات و تارانیش پێشوازی لە هەر وڵاتێک دەکات رۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت لە پاراستنی چوارچێوەی دادپەروەرانە سەبارەت به‌و رێككه‌وتنه.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |