ZNA -هه‌ولێر وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
سوله‌یمان سۆیلو وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاشكرایكرد، بەهۆی بوومه‌له‌رزه‌کەی شەوی رابردووی هاتای كه به گوڕی 6،4 پله روویدا، تائێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 213 كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ده‌فنه سه‌ربه هاتای، سوله‌یمان سۆیلو سەردانی شاره‌كەی کرد و له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئافاد له هاتای ئاماژەی بەوەکرد، له سێ باڵه‌خانه‌ی داڕووخاودا له هاتای كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ئه‌نجامده‌درێن.
بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی سووریا زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانی حکومەتی سووریا، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو 130 کەس برینداربوونە.
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |