ZNA-هەولێر
رۆژی یەكشەممە 5-2-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كودرستان بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2023/2/6، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران دەكرێت، و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش كرا. بە گوێرەی خشتەكە ئەمرۆ سێشەممە 21ی2ی2023 مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن،كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ، دابەشدەكرێت. هەروەها ڕێكەوتی 2023/2/28 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران كۆتایی دێت
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad