ZNA-هەولێر هه‌واڵگری سوید رایده‌گه‌یەنێت، له ئێستادا بارودۆخی ئه‌منی وڵاتانی ئه‌وروپا زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ره.
هه‌واڵگری وڵاتی سوید لە راپۆرتێک‌دا رایگه‌یاند: له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا، باردۆخی ئه‌منی له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی و ئه‌وروپا زۆر مه‌ترسیدارتربووه له جه‌نگی ساردی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
لینا هالین، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازیی و ئه‌منی سوید له پێشه‌كی راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئێستا دۆخی ناكۆكی و رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی رووسیا و رۆژئاوا، بووەتە هەڕەشە لەسەر له‌سه‌ر ئه‌وروپا.
هالین له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژەی بەوەداوە: ئێستا بارودۆخی ئه‌منی له ئه‌وروپا بە گشتی و سوید بەتایبەتی خراپتره له لەو كاته‌ی جه‌نگی سارد روویدا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
سوید و فنلاند به‌ده‌یان ساڵه بێلایه‌نی سه‌ربازیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام له‌كاتی هێرشی سه‌ربازی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، سوید و فنلاند له ئایاری 2022، رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ. تاوه‌كو ئێستا دۆسیه‌كه‌یان له‌هاوپه‌یمانێتی ناتۆوه قبووڵ نه‌كراوه، ئەمەش به‌هۆی ناڕازیبوونی توركیا، چونكه ئه‌نقه‌ره، ستۆكهۆڵم به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات کە بووەتە پەناگە بۆ ئەندام و لایەنگرانی پەکەکە.
پرۆتۆكۆڵی رێكخستنی ئه‌ندامی نوێ له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، پێویست ده‌كات هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ ره‌زامه‌ندبن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا توركیا و بولگاریا ره‌زامه‌ندیان نه‌داوه به وه‌رگرتنی سوید و فنلاند.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |