English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو کەس لە مەککەی پیرۆز بەدەستی هاورێیەکیان کوژران
وێنەی بکوژ
2023-02-21 [08:54 AM]

ZNA -هه‌ولێر


ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ كه‌سێكیان له ‌مه‌ككە ده‌ستگیركردووه‌، كه‌لە هۆتێل دوو هاورێی خۆی به ‌چه‌قۆ كوشتووه‌.

رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی بڵاوی كرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ كه‌سێكی جه‌زائیریان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ دوو کەسی خەڵکی وڵاته‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و سێ هاوڕێیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره‌ چوونه‌ته‌ مه‌ككه‌ی پیرۆز.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت: رۆژی دووشه‌ممه‌، 20ی شوباتی 2023،  پۆلیسی مه‌ككه‌ سه‌ردانیكارێكی جه‌زائیری ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له ‌یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كان ‌به‌چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر دوو هاوڕێیه‌كه‌ی كه ‌ئه‌وانیش جه‌زائیرین، دواتریش له‌و شوێنه‌‌ هه‌ڵاتووه‌ تاوه‌كو ئه‌و دوو كه‌سه‌ مردون.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی میرنیشینی مه‌ككه‌ی پیرۆز، تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌، ره‌وانه‌ی لای  داواكاری گشتی كراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا.

رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری جه‌زائیری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، تۆ‌مه‌تبار و قوربانیه‌كان بۆ‌ ئەنجامدانی سوونه‌تی عه‌مره‌ چوونەتە مەککە، له‌وێ ناكۆكی له‌نێوانیان دروستبووە‌، لە ئەنجامدا یەکێکیان دوو هاوڕێیەکەی دیکەی کوشتووە، دوای رووداوەکەش پۆلیس سعوودیە تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووە‌.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad