ZNA - ههولێر ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد خەلەف ئەلموسەوی سەرۆکی دهستهى پاراستنی كۆمهڵایهتی لە وهزارهتی كارو كاروباری كۆمهڵایهتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: "ئەمڕۆ وەزارەت لینکێكی ئەلیکترۆنی بۆ خۆتۆماركردنی منداڵانی بێ باوک و بێوەژن و ژنانی جیابووەوە لە پاراستنی کۆمەڵایەتیدا کردەوە، دهشڵێت: تهنها لەماوهی شهش كاتژمێردا 19 ههزار منداڵی بێسەرپەرشت، بێوەژن خۆیان تۆماركردووە.
جهختیشی لهوهكردهوه "ئهو رێکارانه لە چوارچێوەی تەواوکردنی بەرنامەی كاری حکومەتدا دێن کە لەلایەن محهممهد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقهوه دەستیپێکردووە.
ئەلموسەوی گوتیشی: "ئەو بەستەرە ئهلیكترۆنیهی ئەمڕۆ دەستیپێکردووه دەمێنێتەوە و سنوورێکی کاتی دانهنراوه بۆ داخستنی".
سەرۆکی دهسته لە وەزارەت روونیشی كردهوه، "کاتێک ژمارەیەکی پێویست تۆماركرا، داتاکان دەبڕدرێن و لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی لەو بوارەدا دەستپێدەکات، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی و وەرگرتنی ئەو بڕە پارانە، ئەوە بەندە بە پەسەندکردنی بودجەوە".
ئەلموسەوی ئاشکراشیکرد کە "رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر 27 هەزار و 500 فەرمانبەر و خاوەن گرێبەست گیراوەتەبەر کە لە ماوەی دوو مانگدا مووچەی هاوکاری کۆمەڵایەتی وەردەگرن".
گوتیشی، "ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو کە دوو هەزار منداڵی بێ باوک لە هاوکاری کۆمەڵایەتیدا جێگیرکراون".
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |