English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای كرد هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوکارییەکان بۆ تورکیا و سووریا خێراتر بكرێت
2023-02-21 [12:23 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکە دەکات ئەو هەڵمەتەی دوای بوومەلەرزەکان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ تورکیا و سووریا، دەستیان پێ کردووە، خێراتر بکرێت.

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستێفان دوجاریک لە میانی لێدوانی رۆژانەیدا بۆ رۆژنامەنووسان، باسی لە بوومەلەرزەکەی ئێوارەی دوێنێ کرد کە شارۆچکەی دەفنەی سەربە پارێزگای هاتای هەژاند و ئاماژەی بەوەدا کە مەترسییەکانی ناوچەکە گەورەن، گوتیشی: "قورسە بڵێین زۆر رازین لە هەوڵەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ تورکیا و سووریا، چونکە بەشێوەیەکی زۆر خێراتر پێویستمان بە پارەی زۆر زیاتر هەیە".

دوجاریک سوپاسی ئەو وڵاتانەشی کرد کە هاوکارییان پێشکەش کردووە، ئاماژەی بەوەشدا کە ژیانی مرۆڤ لەژێر مەترسیدایە، هەربۆیە پێویستە هاوکارییەکان خێراتر بکرێن.

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لەوەش کرد کە ژمارەی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکە زیادی کردووە و کارمەندەکان زیاتر رۆڵی رێکخەر دەگێڕن.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٤ی شوباتدا، داوای ٣٩٧،٦ ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی سووریا کرد. لە هەمان کاتدا رێکخراوەکە هەواڵی ئەوەشی بڵاوکردەوە کە لە نۆ تا ١٦ی شوبات، ١٤٣ بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی لە دەروازە سنوورییەکانی بولبول و بابوسەلامەوە چوونەتە ناو خاکی سووریا.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە ١٦ی شوباتدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازی کۆکردنەوەی یەک ملیار هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا دەکات کە رووبەڕووی گەورەترین بوومەلەرزەی سەدە بووەتەوە".

لای خۆشییەوە سەرۆکی کۆمەڵەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سابا کۆرۆسی ئەوەی ئاشکرا کرد کە نۆ ملیۆن کەس کەوتوونەتە ژێر کاریگەری بوومەلەرزەکانی بەرەبەیانی شەشی شوباتەوە و داوای لە سەرجەم وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکەش کرد پشتیوانی لە تورکیا و سووریا بکەن.

 

AA





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad