English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک لە دانیمارک: بەپێ رۆیشتن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە
2023-02-21 [09:35 AM]

ZNA : هەولێر


توێژینەوەیەک لە دانیمارک کاریگەریی بەپێ رۆیشتن لەسەر تەندروستی دەردەخات و ئاشکرای دەکات، مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها بەرگریی جەستە دژی خانە شێرپەنجەییەکان چالاکتردەکات.

 

زانکۆی باشووری دانیمارک دەریدەخات، 10 هەزار هەنگاوی رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەڕێژەی 50٪ کەمدەکاتەوە، تەنانەت سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایدەگەیێنێت، بەپێ رۆیشتن کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری مردنی پێشوەختەش هەیە.

 

بۆرجا دێل پۆزۆکروز، مامۆستا لە زانکۆی باشووری دانیمارک لە شاری ئۆدێنس دەڵێت: ''تاوەکو 10 هەزار هەنگاو بۆ تەندروستی بەسوودە، لەوە بەدواوە کاریگەرییە سوودبەخشەکانی بەپێ رۆیشتن کەمدەبنەوە.'

 

' بۆرجا دێل لەبارەی کاریگەرییەکانی خەو و خۆراک لەسەر تەندروستی روونی دەکاتەوە، چالاکیی جەستەیی ئەگەر رێکردنێكی ئاسایی بێت شتێکی باشە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆراک و خەوی تەندروست، لەگەڵ پەیوەندیی کۆمەڵایەتی دەشێت هۆکاری سەرەکی بن بۆ هەبوونی شێوازی ژیانێکی تەندروست و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان

 

. بەگوێرەی ناوەندی مایۆکلینیکی پزیشکی، بەپێ رۆیشتن کاریگەریی لەسەر دەرووندروستی دەبێت و سەرئەنجام گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە، هاوکات توانای بڕیاردانیش باشتردەکات.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad