هەولێر : ZNA هەستیاریی منداڵان بە خواردن گرفتێكی باوە، نیشانەكانی لە چەند نیشانەیەكی كەم و ئاساییەوەیە تا هەڕەشە بۆ سەر ژیانی منداڵەكە، پێویستە بە دورخستنەوەی منداڵەكەت لەو جۆرە خۆراكانە نیشانەكانی كۆنترۆڵ بكەیت. گرنگە دایكان و باوكان بە وردی سەرنجی منداڵەكانیان بدەن و بزانن بە چی هەستیاریان هەیە، بەتایبەتی كاتێك ئەم خۆراكانەیان پێدەدەن
. 1. شیری مانگا هەستیاریی بە شیری مانگا گرفتێكی باوە لەناو منداڵان و توشی گرفت لە كرداری هەرس دەبێت، لەگەڵ سوربونەوەی پێست، گرنگە تێبینی بەرهەمە شیرییەكان و پەنیرەكانیش بكەیت و بزانیت ئایا منداڵەكەت هەستیاری هەیە یاخود نەخێر
. 2. هێلكە بەتایبەتی سپێنەی هێلكە، زیانی هەیە و دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی و گرفتی كرداری هەرس
. 3. عەلیبابا ئەو منداڵانەی هەستیارییان بەم جۆرە چەرەسە هەیە، پێویستە لە زەیتەكەی و كەرەی عەلیباباش دوربكەونەوە
. 4. پاقلە باشتروایە بۆ تاقیكردنەوە سەرەتا كەمێكی پێبدەیت بە تەنها، ئەگەر زانیت منداڵەكەت هەستیاری پێی هەیە، چیتر پێی مەدە
. 5. گەنم ئەو منداڵانەی هەستیاری گەنمیان هەیە، پێویستە لە نان و پاستا دوربكەونەوە
. 6. گوێز هەستیاری بە چەرەساتەكان بە گشتی وەكو گوێز، گازۆ، بادەم و هەر جۆرێكی تر، باوە لەناو منداڵان و پێویستە دوای دڵنیابونەوە لەوەی هەستیاریان هەیە، پێیان نەدەیت
. 7. ماسی گرنگە بە گشتی چاودێری منداڵەكەت بكەیت كاتێك خواردنە دەریاییەكانی پێدەدەیت، وەكو رۆبیان، قرژاڵ، ماسی یان هەر جۆرێكی دیكە، باشترە پێش ئەوەی بە تەواوی پێی بدەیت، بڕێكی كەمی پێبدەیت بۆ تاقیكردنەوە.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |