هەولێر : ZNA زۆر کەس پێیان وایە هەوکردنی گوێیەکان تەنها لە منداڵدا هەیە، بەڵام زانایان ئاشکرایانکردووە لە ٪٢٠ پێگەیشتووانیش تووشی دەبن، بۆیە دەبێت ئاگاداربن و نیشانەکانی بە خێرایی درکی پێبکەن بۆ ئەوەی بە زووی چارەسەری بکەن.
بەپێی ماڵپەڕی برایتسایدی روسی نیشانەکانی هەوکردنی گوێی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو
: یەکەم: خورانی زۆر، بەتایبەت ناو رێڕەوی گوێ، ئەگەر چارەسەر نەکرێت لەوانەیە خراپتر ببێت
. دووەم: سووربوونەوە لە بەشی دەرەوە و ناوەوەی گوێ
. سێیەم: هەستکردن بە ناڕەحەتی یان ئازار لەناو گوێدا، ئەگەر حاڵەتەکە خراپتر بێت ئازارەکە دەگوازرێتەوە بۆ دەموچاو و مل و لاکانی سەر
. چوارەم: دەرکەوتنی شلە لە گوێیەکانەوە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت خراپتر دەبێت
. پێنجەم: کەسەکە گوێی لە دەنگی جەرەس دەبێت، یاخود گوێی کپ دەبێت و نائاسوودەیی بۆ کەسەکە دروست دەکات
. شەشەم: ئەگەر هەوکردنەکە چارەسەر نەکرێت، دەبیتەهۆی ئاوسانی مل
. بەم رێگەیانە دەتوانیت چارەسەری هەوکردنی گوێیەکانت بکەیت
: یەکەم: گوێپاکەرەوە و کەرەستەی دەرەکی بەکارمەهێنە بۆ پاککردنەوەی
. دووەم: لەکاتی مەلەکردندا گوێیەکانت داپۆشە و مەهێڵە ئاو بچێتە ژوورەوە
. سێیەم: لە حاڵەتی پێویستدا موجەفیفە بەکاربهێنە بۆ وشککردنەوەی گوێیەکانت.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |