ZNA – هەولێر
لە ئێران كەسێكی ئێرانی - ئەڵمانی بە تۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، جەمشید شارمەھد، كە هاووڵاتی ئێرانییە و خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانییە بەتۆمەتی گەندەڵی لەڕێگەی پلاندانان و ئاراستەکردنی کردەوەی تیرۆریستی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپینراوە.
جەمشید شارمەھد لە مانگی ئابی ساڵی 2019 لە شاری دوبەی، لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندرا و بردیانە ئێران.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |