ZNA – هەولێر
بانکی ناوەندیی ئێران بڵاویكردووەتەوە، فرۆشتنی دراوی بیانی بە کارتی نیشتمانی رادەگیرێت، لەبری ئەوە ناوەندێکی حکومی بە ناوی ئاڵوگۆڕی دراو و زێڕی وڵات دەست بە کاردەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، بانکی ناوەندی چیتر بە کارتی نیشتیمانی دراوی بیانی بۆ فەرمانگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دابین ناکات، روونیشكراوەتەوە، فەرمانگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەتوانن لە سەرچاوەی ناوخۆی خۆیان دراوی بیانی بکڕن و بیفرۆشن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەھای دۆلار لەبەرامبەر تومەن بەرزبوونەوەیەكی دیكەی پێوانەیی تۆمار كرد، سەد دۆلار بە پێنج ملیۆن تومەن مامەڵەی پێوەكرا.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |