ZNA-هەولێر
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌باره‌ی هه‌مواری چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور ئه‌نجام نه‌دراوه.
مه‌حمود حه‌ییانی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای ده‌كات، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا هیچ جۆره رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی هه‌مواری چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نه‌كراوه.
به‌گوته‌ی حه‌ییانی، ناتوانرێت رێوشوێنه‌كانی هه‌مواری ده‌ستوور به‌بێ رێككه‌وتنی سیاسی بگیرێته‌به‌ر.
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسه‌كه پێویستی به راپرسی گه‌ل هه‌یه و ئه‌گه‌ربێتو سێ پارێزگا پرۆسه‌كه ره‌تبكاته‌وه، به‌واتای شكست دێت، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ گشت هێزه كوردییه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستوور رێبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ره‌تنه‌كرێته‌وه.
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی راشیەگیاند، هه‌مواركردنەوەی دەستوور پێویستی به كات و گفتوگۆی درێژخایه‌ن هه‌یه.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |