ZNA : هەولێر لە توێژینەوەیەکدا کە 11 توێژەر لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە و ماوەی 7 ساڵی خایاندووە دەرکەوتووە جاترە لە هەموو سەوزە و گیایەکی کێوی بەسودترە بە جۆرێک 23 جار لەو دەرمانانە بەسودترە کە لە دەرمانخانەکان دەفرۆشی بە مرۆڤ.
سودەکانی جاترە ئەمانەن:-
1- هەر کەسێک لە ساڵێکدا 10 جار بە سەوزی جاتره بخوات لە تەمەنی پیریدا دوچاری شەکرە نابێتەوە، بەڵام ئەوانەی شەکرەو زەخیان هەیە نابێ زۆر بخون، چونکە زۆر بەکارهێنانی بۆ ئەوان زیان بەخشە.
2- هەر کەسێک لە ساڵێکدا 10 جار بە سەوزی جاتره بخوات له تەمەنی پیریدا دوچاری لەبیر چونەوە نابێت.
3- ئەگەر گەنجێک یان تا تەمەنی 40 ساڵی لە وەرزی خۆیدا جاترە بە سەوزی بخوات دوچاری تەنگە نەفەسی نابێتەوە بەجۆرێک پێویستی بە ئۆکسجینی دەستکرد نابێ.
4- لە هەمووی گرنگتیر جاترە هەرچی ئیلتیهاباتی جەستە و سەر جگەر هەیە لەناوی دەبات.
5- ئاگاداربن زۆر خواردنی کاریگەری خراپ لەسەر جنس بەجێ دێڵێت، واتا نابێ بەهیچ جۆریک جاری لە 25 تا 30 گەڵای بچوکی جاترە بخورێ لە وەرزی بەهاردا، واتا بۆ هەر 5 ڕۆژێک لەو ژمارەیە تا 10ڕۆژەکە تەواو دەبێ.
6- نابێ لە منداڵان بیخۆن تا سەروی 15 ساڵی.
7- ئەو سودانەی بە سەوزی هەیەتی بە وشکراوی نیەتی، ئەگەر سودەکانی بە سەوزی له سەدا سەد بێت بە وشکی لە سەدا 50یە.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |