هەولێر – ZNA
سینەماکاری ناوداری کورد، بەهمەن قوبادی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی کۆبووە و گفتوگۆ لەبارەی رەوشی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە، هەروەها بارودۆخی هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە. قوبادی، لە دوو رۆژی رابردوودا لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن لە ئەمریکا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمەریکا لەوانە: کامالا هاریس، جێگری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی حکومەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران و هەروەها چەندین بەرپرسی دیکەی ئەم وڵاتە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا، لەسەر درێژەپێدان بە بزووتنەوەی ژینا، داهاتووی کوردستان، باروودۆخی هەرێمی کوردستان و هەروەها دامەزاندنی تەلەڤیزیۆنی نەتەوەکانی کورد و بەلووچ، کۆبووە و سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم چەند مانگەی ئێران دیداریی تایبەتی ئەنجامدا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad