هەولێر – ZNA
فیلمی "Titanic" کە بەر لە 25 ساڵ لە سینەماکاندا نمایشکرا، بڕیارە لە رۆژی ڤالانتایندا دووبارە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرایەوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 22 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە کە لە 1997 بەرهەمەهاتووە، شەش ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 15 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە. ئەمە جاری چوارەمە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێتەوە، یەکەمجار لە 1997 بوو و لە 2012 بە سێ رەهەندی و لە سەردەمی کۆرۆناش نمایشکرایەوە. بینەران بۆ بینینی ئەم بەرهەمە سینەماییە زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان خەرجکردووە و بە دیارییەوە فرمێسکەکانیان رژاندووە و هەروەها توانی 11 خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad