English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی "The Whale" شەش ملیۆن دۆلاری دیکەی بەدەستهێنا
2023-02-08 [05:09 AM]

هەولێر – ZNA


داهاتی فیلمی "The Whale" لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا و لەم هەفتەیەدا شەش ملیۆن دۆلاری دیکەی بەدەستهێنا

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 9 کانوونی یەکەمی 2022  لە سینەماکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی 20 ملیۆن 304 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 16 میلۆن و 606 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا سێ ملیۆن و 698 هەزار دۆلارە.

ئەم بەهەمە سینەماییە لەبارەی مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزییە و دەیەویت دووبارە پەیوەندی بە کچەکە هەرزەکارەکەیەوە بکات و بەهۆیەوە رووبەڕووی چەند بەربەستێک دەبێتەوە.

ماوەی فیلمەکە یەک کاتژمێر و 57 خولەکە و بەرهەمەی کۆمپانیای ئەی 24ـە و هەریەک لە بریندان فریزەر، سادی سینک و تای سیمبکینز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad