ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد.
لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا یانەی ڕیاڵ توانی یاریەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیڤەری خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەم و لە سەرەتادا لیڤەرپوڵ دوو گۆڵی لەڕێگەی داروین نونێز و سەڵاح لە خولەکەکانی 4 و 14 تۆمارکرد،
دوای ئەوە ڕیاڵ بەدوو گۆڵی ڤینیسیۆس جۆنیۆر وەڵامی دایەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا ئەنشلۆتی فشارەکانی زیاتر کرد و توانی سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 47 و 55 و 67 لە ڕێگەی کەریم بنزیمە دوو گۆڵ و میلیتاو گۆڵێک تۆماربکات.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 15ی مانگی سێی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجام بدرێت.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |