ZNA -هه‌ولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، فه‌رمانی بانگهێشتكردنی به‌ڕێوه‌به‌رێکی پێشووی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ركراوه، به‌تۆمه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌ركه‌كانی به ئه‌نقه‌ست و دواكه‌وتنی یه‌كێك له گرێبه‌سته‌كان.
به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دەستپاکی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: فه‌رمانێك له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا ده‌رچووه، بۆ بانگهێشتكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای گشتی به بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه له رێكاره‌كانی جێبه‌جێ كردنی گرێبه‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی شروب دا دواكه‌وتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، گرێبه‌ستی (ده‌مامك و سه‌رپۆش و ده‌ستكێش و كانیولا و سرنج و ئامێره‌كانی پێدانی مادده خۆراكیه‌كان) دواكه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر نێردرابوو، ده‌بوایه خێراتر پێدوایستییه‌كان دابین بكرێت.
راشیگەیاندووە، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ی تایبه‌ت به‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، فه‌رمانی بانگهێشتكردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ده‌ركردووه ده‌بێت له به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |