هەولێر – ZNA "Titanic" لە دای دووبارە پێشاندانەوەی لە سینەماکانی جیهاندا، داهاتێکی زۆری لە سینەماکانی کۆریای باشوور بەدەستهێنا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بە کۆکردنەوەی داهاتێکی زۆر، لە ریزبەندی یەکمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی کۆریای باشووردا هات و کۆی داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتە 23 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
ئەمە جاری چوارەمە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێتەوە، یەکەمجار لە 1997 بوو و لە 2012 بە سێ رەهەندی و لە سەردەمی کۆرۆناش نمایشکرایەوە.
بینەران بۆ بینینی ئەم بەرهەمە سینەماییە زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان خەرجکردووە و بە دیارییەوە فرمێسکەکانیان رژاندووە و هەروەها توانی 11 خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |