هەولێر – ZNA
داهاتی فیلمی سینەمایی Women Talking لە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی جیهاندا چوار ملیۆن و 46 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
ماوەی فیلمەکە یەک کاتژمێر و 44 خولەکە و لە 23 کانوونی یەکەمی 2022 بڵاوکراوەتەوە و چیرۆکی لە رۆمانێک وەرگیراوە کە لە رۆمانە پڕفرۆشەکان بووە و لە نووسینی میریام تیڤزە.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە باس لە تووندوتیژی دژ بە ئافرەتێک دەکات و چۆن سووکایەتی بە ئافرەت دەکرێت و هەوڵی ئافرەتان بۆ خۆ رزگارکردن لە خانەوادەکانیان.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |