هەولێر – ZNA
هونەرمەندی لبوننای مەڕوان خوری، دوو کۆنسێرتی لە کوەیت وەک رێزێک لە قوربانییانی بوومەلەرزە دواخست.
بڕیاربوو دوو کۆنسێرتەکە لە 13 و 14 ئەم امنە سازبکرێت، بەڵام وەک رێزێک لە قوربانییانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، هەروەها سووریا و تورکیا.
دوایین بەرهەمی ئەو گۆرانیبێژە بەم دواییە بەناوی "أنت كما أنت" لە یوتیوب بڵاوکرایەوە کە لە تێکستی سلامە خەلفانە و لە ئاوازی مەڕوان خورییە.
بەم دواییە ئەو هونەرمەندە لوبنانییە کۆنسێرتێکی بۆ هەوادارانی لە ئوردن سازکرد.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |