ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: تۆمه‌تبارێكیان له كه‌ركووك ده‌ستگیر كردووه، كه هه‌وڵیداوه زیاتر له 160 هه‌زار دۆلار به‌قاچاغ بباته ده‌ره‌وە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ( 22شوباتی 2023 ) له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركووك، له یه‌كێك له بازگه‌كان له‌كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیاندا، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه، كه بڕی 116هه‌زار و 337 دۆلاری پێبووه و ویستویه‌تی به‌قاچاغ بباته ده‌ره‌وه.
له به‌یاننامه‌كەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، تۆمه‌تباره‌كه‌یان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه، بۆ ته‌واو كردنی رێكاره یاساییه‌كان و سزادانی تۆمەتبار.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |