English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنگرێسمانه‌كانی ئەمریکا داوا لە بایدن دەکەن فڕۆکەی F-16 بۆ ئۆکراینا رەوانە بکات
2023-02-22 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حەوت ئەندامی دیکەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگیان خستە پاڵ دەنگی ئەو پێنج ئەندامەی کۆنگرێس کە ئەندامی دیموکراتەکان و کۆمارییەکانن و لە ١٦ی شوبات لە نامەیەکدا داوایان لە بایدن کرد فڕۆکەی F-16 بۆ ئۆکراینا رەوانە بکات. ئەو کۆنگرێسمانانە داوایان لە بایدن کردووە بەزووترین کات فڕۆکەی F-16 یاخود فڕۆکەی جەنگیی هاوشێوە کە لە نەوەی چوارەمن و لەلایەن ئۆکرایناوە داوا کراون، بخرێنە ناو لیستی پشتیوانییە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم جۆرە فڕۆکانە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی کایەی ئاسمانیی ئۆکراینا لە بەرامبەر زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکانی رووسیا لەم ماوەیەی دواییدا، ئەوان سەرنجیشیان خستووەتە سەر ئەوەی کە بەهۆی ئەوەی راهێنانی فڕۆکەوانانی بەئەزموون بۆ بەکارهێنانی ئەم جۆرە فڕۆکانە، کاتی دەوێت، بە پێویستیان زانیووە ئەم بڕیارە تا زووە دەربکرێت.

ئەو ١٢ ئەندامەی کۆنگرێس سەرنجیان خستووەتە سەر ئەوەی کە پێدانی فڕۆکەی جەنگیی نەوەی چوارەم بە ئۆکراینا دەبێتە وەبەرهێنانێکی ستراتیجیی و لەمڕووەیشەوە ئەمریکا دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پێشەنگایەتیدا.

هەریەک لە دان بەیکن، مایک گاڵیبر، تۆنی گنزاڵێز لە کۆمارییەکان و مارسی کاپتر، سوزن وایڵد، رایدڵی شنایدەر، ئابیگێڵ سپێنبەرگر، جیم کاستا، جیمی پنێرا، جەیسن کرۆو، کریسی هواهێن و جێرید ئێف. گۆڵدن لە دیموکراتەکان، واژوویان لەسەر داواکارییەکە کردووە.

 

AA





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad