ZNA : هەولێر ڤیتامین (D) یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی كه له‌ش زۆر پێویستی پێیه‌تی‌و ناسراوه به‌ڤیتامینی تیشكی هه‌تاو، چونكه (90%) له‌هه‌تاو ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها له‌ڕێی چه‌ند خواردنێكه‌وه وه‌ك (ماسی، جگه‌ر، هێلكه، میوه، شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه) به‌شێوه‌ی حه‌بیش ده‌ستده‌كه‌وێت
. هۆكاره‌كانی كه‌مبوونی... كه‌می تیشكی هه‌تاو، به‌دخۆراكی، بوونی نه‌خۆشی له‌كۆئه‌ندامی هه‌رس، كه به‌پێی پێویست ڤیتامین (D) له‌ڕیخۆڵه‌كان هه‌ڵنامژێ یان گرفتی گورچیله‌یان هه‌یه، به‌كارهێنانی ده‌رمانی (گه‌شكه، جگه‌ره‌كێشان، وه‌رزی زستان) هه‌روه‌ها چه‌ند هۆكارێكیتر كه كارده‌كه‌نه سه‌ر كه‌مبوونی ڤیتامین دی له‌وانه:
* ره‌گه‌ز: ژنان زیاتر تووشی كه‌می ڤیتامین (D) ده‌بن به‌تایبه‌تی دوای ته‌مه‌نی نائومێدی‌و وه‌ستان له‌سووڕی مانگانه
. *ره‌نگی پێست: زیادبوونی مادده‌ی (میلانین) له‌ئه‌سمه‌ره‌كان گرفتێكه له‌به‌رده‌م هه‌ڵمژینی تیشكی هه‌تاو، دروستبوونی ڤیتامین (D) له‌ئه‌سمه‌ره‌كان ده ئه‌وه‌نده زیاتره له‌سپی پێسته‌كان، چونكه پێویستییان به‌تیشكی هه‌تاو هه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌مان رێژه‌ی ڤیتامین (D) له‌سپی پێسته‌كان
. *قه‌ڵه‌وی: ڤیتامین (D) له‌خانه چه‌ورییه‌كانی له‌شدا خه‌زن ده‌بێت كاتێك خانه چه‌ورییه زیاده‌كان له‌كاتی قه‌ڵه‌ویدا ڤیتامین (D) كه‌م ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون زیاتر له‌به‌ر هه‌تاو بمێننه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڤیتامین (D)
. * ته‌مه‌ن: به‌ساڵاچوان پێستیان به‌پێی پێویست ڤیتامین (D) دروست ناكات.
* سنوری جوگرافی: به‌دوركه‌وتنه‌وه له‌هێڵی ئیستیوا، تیشكی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یش ئەم ڤیتامینە كه‌م ده‌بێت.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |