ZNA : هەولێر * یارمه‌تی هه‌ڵمژینی كالسیۆم‌و فۆسفۆر ده‌دات، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ریخۆڵه‌ده‌دات بۆ هه‌ڵمژینی كالسیۆم له‌خواردنه‌كان
. * زۆر پێویسته بۆ منداڵ به‌تایبه‌ت بۆ گه‌شه‌كردنی، چونكه كه‌مبوونی ڤیتامین (D) ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه، پێخواری، كزبوونی گه‌شه‌ی باڵ‌و ددانه‌كان
. * كه‌می ئه‌م ڤیتامینه لەمنداڵدا ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشی ئێسكه‌نه‌رمه له‌گه‌وره‌دا، دەبێتە هۆی پوكانه‌وه‌ی ئێسك، هه‌روه‌ها گرفته‌كانی ددان‌و پێست‌و قژ
. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ئه‌وانه‌ی گرفتی ڤیتامین (D)یان نه‌بووه به‌باشی وه‌ریانگرتووه‌و ده‌ركه‌وتووه له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا رێژه‌ی مردن
به‌نه‌خۆشییه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ له(7%) دابه‌زیوه
. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ڤیتامین (D) یارمه‌تیده‌ره بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و بۆرییه خوێنه‌كان‌و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری
خوێن‌و به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌له‌شدا، چونكه یارمه‌تی ئیشكردن‌و رێكخستنی زیاتر له(2000) جینات ده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌و جیناتانه‌ی رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له‌به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری بۆ به‌رگریكردن له‌ڤایرۆس‌و به‌كتریا، هه‌روه‌ها ڤیتامین (D) پارێزگاری له‌به‌رگریكردنی ئه‌نسۆلین ده‌كات كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دروستبوونی نه‌خۆشی شه‌كره.
له‌ش رۆژانه پێویستی به (2.5) مایكرۆغرام له‌ڤیتامین (D) هه‌یه، به‌ڵام له‌كاتی سكپڕی‌و شیردان‌و سكچوونی به‌رده‌وام، له‌م رێژه‌یه زیاتر پێویسته، به‌ڵام وه‌رگرتنی ڤیتامین (D) زیاد له‌رێژه‌ی پێویست‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ده‌بێته‌هۆی چه‌ند گرفتێك وه‌كو تێكچونی كۆئه‌ندامی هه‌رس‌و سه‌رئێشه‌و عاره‌قكردنه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كالیسیۆم كه ده‌بێته‌هوی دروستبوونی به‌ردی گورچیله، بۆیه پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زۆرخۆری له‌و ڤیتامینه نه‌كرێت ته‌نها له‌كاتی كه‌مبوونی له‌خوێندا.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |