ZNA : هەولێر به‌ردی گورچیله بریتییه له نیشتووی ره‌ق و بچووکی کانزایی و خوێی ترشی له به‌شی ناوه‌وه‌ی گورچیله‌کان
. به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌و ماددانه‌ی که ده‌بنه هۆی دروست بوونی به‌ردی گورچیله وون ده‌بن له میزدا به‌ڵام کاتێک میز چڕ ده‌بێته‌وه ئه‌وا ئه‌و کانزایانه ده‌بن به کریستاڵ و به
یه‌که‌وه ده‌نوسێن و ڕه‌ق ده‌بن و ده‌بنه هۆی دروست کردنی به‌ردی گورچیله وه زۆربه‌ی ئه‌و به‌ردانه‌ش پێکهاتوون له کالیسیۆم.
هۆکاری مه‌ترسیدار بۆ دروستبوونی به‌ردی گورچیله
: 1- که‌مخواردنه‌وه‌ی شله؛ ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی پێویست ئاو نه‌خورێته‌وه ئه‌وا میز چڕ ده‌بێته‌وه به‌مه‌ش مه‌ترسی دروست بوونی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌کات
. 2- بۆماوه‌و مێژووی خێزانی
. 3- ته‌مه‌ن و ره‌گەز؛ ئه‌و که‌سانه‌ی توشی به‌ردی گورچیله ده‌بن ئه‌وا ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 70 ساڵ ده‌بێت وه ڕه‌گه‌زی نێر زیاتر له‌بارترن بۆ توشبوون
. 4- خۆراک؛ ئه‌و خۆراکانه‌ی ڕێژه‌یان به‌رزه له پرۆتین و سۆدیۆم وه هه‌روه‌ها ڕێژه‌یان که‌مه له کالیسۆم مەترسی دروست بوونی به‌ردی گورچیله زیاد دەکە‌ن
. 5- که‌م جوڵەیی
6- قه‌ڵه‌وی
7- به‌رزی فشاری خوێن
8- کێشه‌ی ده‌زگای هه‌رس کردن
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |