English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێگە سروشتییەكانی دابەزاندنی شەكرە
2023-02-22 [04:51 AM]

ZNA : هەولێر


ئەوانەی تووشی نەخۆشی شەكرەبوون بە حەب یان دەرزی رێژەی شەكر لەخوێنیاندا دادەبەزێنن، پزیشك و شارەزایانی ئەڵمان چەند رێگەیەكی سروشتیان دەستنیشانكردووە بۆ دابەزاندنی شەكرە

 

. 1. خۆدزینەوە لەكێشەكان : خەم و دڵەڕاوكێ هۆكاری سەرەكی دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆنن كە راستەوخۆ كاردەكاتە سەر بەرزكردنەوەی رێژەی شەكر، ئەو پزیشكانە ئامۆژگاری تووشبوانی شەكرە دەكەن خۆیان لە كێشەو ئاڵۆزی بپارێزن وەرزش بكەن تا لەو حاڵەتانە دووربكەونەوە، هەروەها تێربخەون، چونكە كەمخەوی هۆكاری بەرزبوونەوەی رێژەی شەكرەیە

 

. 2. مادەی گلاسیمی : ئەو خواردنانەی كە گلاسیمی GL زۆریان تێدایە نابێ بخورێن لەوانە شەكرو پاقلەمەنییەكان و میوەی وشككراوە، لەجیاتی ئەوانە خواردنی تر بخورێت لە نموونەی نانی بۆرو سێوو قۆخ و ئەوانەی كاربۆهێدراتی كەمیان تێدایە

 

. 3. دابەزاندنی كێش : تووشبوانی شەكرە لە جۆری دووەم و ئەوانەی كێشیان زۆرە بە دابەزاندنی چەند كیلۆیەك لە كێشیان یەكسەر شەكرەیان دادەبەزێ و كێشەیان كەمدەبێتەوە، ئەگەر بۆ چەند مانگێك لەسەریەك و مانگانە تا دوو كیلۆ دابەزێنن ئیتر شەكرەیان نامێنێت

 

. 4. چەوری : جەستەی مرۆڤ نابێت چەوری لێ ببڕێت، چونكە پێویستیەتی، بەڵام بە رێژەیەكی سنوردار رۆژانە (80) گرام زیاتر نەبێت، چەوری ماسی بەرگری ئەنسۆلین دەكات و هاوسەنگی دەكات

 

. 5. شەربەت : هەموو ئەو خواردنەوانەی شەكریان تێدایە نابێ بخورێنەوە، چونكە كاریگەریەكیان خێراترە لە خواردن، چای سەوزو شەربەتی سادەی هەنار شەكرە دادەبەزێنن.

 

6. دارچینی : توێژینەوە زانستییەكان سەلـماندویانە دارچینی دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی شەكر، ئەگەر رۆژانە بڕی یەك میلیگرام بكرێتە خواردن یان خواردنەوەوە كاریگەری باشی دەبێت

 

. 7. سێوو گێزەرو زەنجەفیل : سێو لەو میوانەیە پڕە لەمادەی بەكتین بەتایبەتیش لەناو توێكڵەكەیدا زۆرەو ئەو مادەیە شەكری ناو خواردن هەڵدەمژێت، گێزەرو زەنجەفیلیش بەهەمان شێوە شەكرە دادەبەزێنن

 

. 8. زینك و كرۆم : ئەو دوو مادەیە كاریگەریان هەیە لەسەر رێژەی شەكرو لەناو زۆر لەخواردنەكاندا هەن لەوانە گۆشتی مریشك و نانی بۆرو نیسك و گوڵە بەرۆژە.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad