ZNA - هەولێر
نێردەی پرۆگرامی پەرەپێدانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تورکیا دەڵێت، زیاتر لە 210 ملیۆن تۆن پاشماوەی بومەلەرزەکەی تورکیا پێویستە پاک بکرێتەوە.
لویزا ڤینتۆن نێردەی پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە رایگەیاند: رووبەری ئەو زەویانەی لە تورکیا بەهۆی بومەلەرزەی 6ی ئەم مانگەوە کەوتوونەتە ژێر پاشماوەی باڵەخانە رووخاوەکان زیاترە لە 7 ملیۆن مەتر دووجا.
لە درێژەی ئەم راگەیەندراوەدا گوتراوە، ئەگەر بەرپرسانی تورکیا رێوشوێنی سەلامەتی لەداهاتوودا نەگرنەبەر کارەساتی هاوشێوەی ئەم بوومەلەرزەیە دووبارە دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |