هەولێر : ZNA ماست یەكێكە لە خۆراكە سودبەخشەكان و سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و پرۆتین، هەروەها هەڵبژاردنێكی زۆر باشە ئەگەر ئامانجت كەمكردنەوەی كێشی جەستەت بێت، بەڵام ئەوەش دەكەوێتەوە سەر شێوازی خواردنی كە چۆن سودی لێدەبینیت بۆ كەمكردنەوەی كێش، دەتوانیت بەم شێوازە بەكاریبهێنیت
. 1. ماست لەگەڵ مۆز ئەگەر حەز بە خواردنی مۆز دەكەیت، كەواتە ئەمەیان بۆ تۆیە، ماست لەگەڵ مۆز پێكەوە بخۆ، هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە، بەتایبەتی ناوچەی ورگ، باشترە ئەو ماستەی بەكاریدەهێنیت كەمچەوری بێت
. 2. گوێز و ماست گوێز سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ریشاڵ و چەوری تەندروست، خواردنی لەگەڵ ماست بۆ ماوەیەكی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە، هەورەها یارمەتیت دەكات كێشت كەمبكەیتەوە
. 3. ئاگاداری بڕی خواردنەكەی بە خواردنی رێژەیەكی زۆر لە ماستی پڕ چەوری زیانی دەبێت و هۆكار دەبێت بۆئەوەی كێشت زیاد بكات، ئاگاداری ئەو بڕە بە كە دەیخۆیت و زیاخۆری تێدا مەكە، بەم شێوەیە كێشت كەمدەبێتەوە
. 4. میوەی شیرینی تێكەڵ بكە لەبری خواردنی شەكر بە نانی بەیانییەوە، میوەی شیرین تێكەڵ بە ماستەكەت بكە، ئەمەش سودی هەیە و كێش كەمدەكاتەوە.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |