ZNA - هەولێر
بنیامین نەتانیاهۆ لە لێدوانێکدا کۆنفرانسی ئاسایشی نیشتمانیی هارتوگ لە تەلئەبیب رایگەیاند باشترین و تاکە ڕێگا بۆ ڕێگریکردن کە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن وڵاتانی یاخییەوە، هەبوونی هەڕەشەیەکی سەربازیی جیدییە یا کردەوەیەکی سەربازیی ڕاستەقینەیە و دەکرێت ئەم هەڕەشە سەربازییە لەگەڵ گەمارۆی ئابوورییش تێکەڵ بکرێت بەڵام گەمارۆی ئابووری بە تەنیا بەس نییە.
نەتانیاهۆ گوتیشی باشترین ڕێگا بۆ بەرەنگار بوونەوەی زیادەخوازییە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش هەڕەشەی سەربازییە بەلام ئەم هەڕەشەیە هەرچەندە زیاتر دوا بکەوێت، ئەنجامدانەکەی دژوارتر دەبێت.
جەختیشی کردەوە وەک سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەر کارێکی لەدەست بێت دەیکات بۆ ئەوەی ڕێگا لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بگرێت لەبەر ئەەی ئەمە نەک هەر بە قازانجی ئیسرائیل بەڵکوو بە قازانجی ئەمریکا و هەموو جیهانە.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |