English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران گەمارۆی خستە سەر سێزدە دامەزراوە و 23 کەسایەتیی ئەورووپایی و بەرتانیایی
ئاڵای ئێران و یەکێتیی ئەورووپا
2023-02-22 [07:24 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیران ڕایگەیاند وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە گەمارۆکانی یەکێتیی ئەورووپا و بریتانیا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئیران، ژمارەیەک دامەزراوە و کەسایەتیی ئەم وڵاتانە دەخاتە لیستەی گەمارۆکانەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ئەم دامەزراوە و کەسایەتییانە بە هۆی پشتیوانی کردنیان لە تیرۆریسم و هاندانی تیرۆریستان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە دژی خەڵکی ئێران و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی کۆماری ئیسلامیی ئیران  و هەوڵدان بۆ پەرەپیدانی توندوتیژی و نائارامی لە ئێران و بڵاو کردنەوەی زانیاریی هەڵە لەسەر ئێران گەمارۆیان دەخرێتە سەر.

سیزدە دامەزراوە و 15 کەسایەتیی ئەورووپی و 8 کەسایەتیی بریتانی، ناویان لە لیستەی نوێی گەمارۆکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندایە. ئەم کەسانە لەمەودوا ڤیزەی ئێرانیان پێ نادرێ و ئەگەر سامان و داراییەکییان لە سنووری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئیراندا هەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad