English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەرییەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر تەندروستی پووک
2023-02-23 [10:29 AM]

ZNA : هەولێر


توشبووانی شەکرە پێویستە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێنیان بکەن، چونکە بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی کاریگەری مەترسیداری لەسەر هەندێک لە ئەندامەکانی جەستە دەبێت وەک دڵ، خوێنبەرەکان، گورچیلە، چاو و پووک

 

. ڕێکخراوی خێرخوازی شەکرە لە بەڕیتانیا جەختی کردۆتەوە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پووک زیاددەکات، بەپێی

 

ماڵپەڕی”ئەمڕۆی ڕوسیا”، کاتێک ڕێژەی شەکر لەخوێندا بەرزدەبێتەوە بەکتریای ناو بۆشاییەکانی دەم چالاکتر و بەتواناتردەبن بۆ گەشەکردن، بەمەش ئەو ترشانە بەرهەم دێت کە زیان بە تەندروستی ددان و پووک دەگەیەنن

 

. توشبووانی شەکرە دەتوانن توشبوون بە نەخۆشییەکانی پووک لەڕێگەی هەندێک نیشانەوە بناسنەوە، کە لەلایەن خزمەتگوزاری تەندروستی نەتەوەیی ناسێنراون ئەوانیش وەک:

 

-خوێنبەربوونی پووک

-هەوکردنی پووک

-ئاوسانی پووک

-ئازاری پووک

 

-بۆنی ناخۆشی ناودەم لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە پێویستە توشبووانی شەکرە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەن، چونکە فەرامۆشکردنی نەخۆشییەکانی پووک زیانی زۆر بە ددان دەگەیەنن و لەوانەیە ببنە هۆی لەدەستدانی ددانەکان، بەپێی کۆنسلتۆی پزیشکی.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad