English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومەلەرزەیەكی بەهێز دوو وڵاتی تری هەژاند
2023-02-23 [07:51 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر هەردوو وڵاتی تاجیكستان و چینی گرتەوە .
بەگوێرەی ئاماری ناوەندی بومەلەرزەزانیی، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 6.8 پلە تاجیكستانی هەژاندووە.
لە كاتێكدا تەلەفزیۆنی دەوڵەتی چین پشتڕاستی كردەوە كە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.2 پلە لە نزیك سنووری شینجیانگ لەگەڵ تاجیكستان تۆمار كراوە.
بەپێی ئامارەكانی لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكا،بوومەلەرزەكە 67 كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری مورغوبی تاجیكستان و قووڵایی 20 كیلۆمەتر بووە.
شایانی باسە زۆرجار پێوانە سەرەتاییەكانی بوومەلەرزەزانی لەلایەن دەزگاكانەوە جیاوازن.
دوای بوومەلەرزەكەی 6ی شوباتەوە كە توركیا و سوریای گرتەوە، خەڵكی بەهۆی بوومەلەرزەی وێرانكەر لە وڵاتانی جۆربەجۆردا تووشی دڵەڕاوكێ بوون.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad