ZNA-هەولێر لە بەرامبەر کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە، عەلی باباجان بە زمانی کوردی و دانانی ئاڵای کوردستان و سوپاسی هەرێمی کوردستان کرد.
عەلی باباجان سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) لە تویتێکدا سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە هاوکاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەیان کردووە.
باباجان، ئاڵای کوردستانی لەگەڵ ئاڵای ئەو وڵاتانە داناوە کە هاوکاری و کۆمەکیان گەیاندووەتە شارە زیانلێکەوتووەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بە زمانی کوردی سوپاسی هەرێمی کوردستانی کردووە.


ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە |