ZNA - هەولێر لە یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی لایپزیگی ئەڵمانی میوانداری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا لەنێو ئەڵمانیا كۆتایی هات.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی مان سیتی کۆتاییهات، گۆڵەکەش ریاز مەحرەز لە خولەکی 27 تۆماریکرد.
تایمی دووەم لایپزیگ بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو وە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، تاکو توانیان لە خولەکی 70 لە ڕێگەی گڤاردیۆلەوە گۆڵێک تۆماربکەن.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 14ی مانگی سێی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحادی یانەی مانچستەر سیتی ئەنجام بدرێت.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |