English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ناوخۆی توركیا: لە ئاکامی بوومەلەرزەکان نزیكه‌ی 44 هه‌زار کەس گیانیان لەدەستداوە
2023-02-23 [09:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند: "بەپێی دوا زانیارییەکان ژمارەی ئەوکەسانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٤٣ هەزار و ٥٥٦ کەس".

سۆیڵو لە میانی بەشداریکردن لە پەخشی راستەوخۆی "TRT Haber" لە ناوەندی هەماهەنگیی کارەساتەکان لە هاتای ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە گوایە لە رەوانەکردنی هاوکارییە مرۆییەکاندا جیاکاری بە ناوچە کارەساتبارەکان کرابێت و گوتی: "راست نییە نزیکەی ٣١٣ هەزار خیوەت لە ناوچەکە دابەش کراوە و زۆربەی خیوەتەکانیش رەوانەی هاتای کراون"، ئەو دەنگۆیانەیشی رەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن گوایە هەوڵ دەدرێت پێکهاتەی دیمۆگرافی هاتای بگۆڕدرێت.

وەزیری ناوخۆی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە تەواوای تواناکان خراونەتە گەڕ بۆ هاوکاریکردنی زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان. سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە بەپێی دوا زانیارییەکان ژمارەی ئەوکەسانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٤٣ هەزار و ٥٥٦ کەس.

سۆیڵو جەختی لەوە کردەوە کە لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کەموکوڕی لە بونیادنانی ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە داڕووخاون و زیانی زۆریان بەرکەوتووە تاکوو ئێستا ٥٦٤ تۆمەتبار دەستنیشان کراون، گوتی: "١٦٠یان دەستبەسەر کراون، ١٧٥یان بە مەرجی دادوەریی ئازاد کراون، ١٨ کەسیان بە دەستگیرکراوی ماونەتەوە، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی دیکە".

 

AA





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad