English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنسولی گشتی تورکیا سه‌ردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی له‌ هه‌ولێر كرد
2023-02-23 [10:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر مەولود یاقوت سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ھەولێر کرد و لەلایەن سەرۆکی دەزگا، موسا ئەحمەد پێشوازیی لێ کرا، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ کۆنسولی تورکیا لە میانی سەردانه‌كه‌یدا رایگەیاند: دراوسێی باش لە رۆژی تەنگانەدا دەردەکەوێت.

کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، مەولود یاقوت لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ موسا ئەحمەد وەک ئاماژەیەک لەبەرامبەر ھاوکارییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەمەلەرزەکان لە تورکیا رایگەیاند کە دراوسێی باش لە رۆژی تەنگانەدا دەردەکەوێت.

مەولود یاقوت باسی لەوەش کرد کە قسەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە تورکیا کاریگەر بوون و ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئاسانکاریی بۆ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەن بۆ ئەوەی لە دابەشکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکان لە تورکیا بەردەوامبن.

کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر ھەروەھا سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد لەھەمبەر گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی و دابەشکردنی بەسەر زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکان.

لای خۆیەوە سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەحمەد موسا رایگەیاند کە تیمەکانیان لە دابەشکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بەسەر زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەکان لە تورکیا بەردەوامن و رۆژانە ھاوکاری بەسەر لێقەوماوان لە پارێزگاکانی قەھرەمانمەڕەش، دیاربەکر و ئادیامان دابەش دەکەن.

ئاماژەی بەوەیشدا کە دانیشتوانی ناوچەکانی بوومەلەرزەکان لە تورکیا داوا دەکەن، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناوچەکانیاندا بمێننەوە و گوتی: جگە لە دابەشکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان، ھەروەھا شوێنی مانەوە بۆ زیانلێکەوتووان دابین دەکەین.

گوتیشی: پێمان خۆشە لە بنیاتنانەوەی ناوچەکانی بوومەلەرزەکان لە تورکیا بەشداربین.

رۆژی شەشی ئەم مانگە دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7،7 و 7،6 پلە لە پارێزگای قەھرەمانمەڕەش باشووری تورکیا روویاندا و کاریگەرییان لەسەر 10 پارێزگای تورکیا و پێنج پارێزگای سووریا دروست کرد.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تیمی فریاگوزاریی و گەڕان و رزگاکردنیان بۆ ئەو ناوچانەی تورکیا و سووریا نارد کە بەھۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad