هەولێر : ZNA لەکاتی گۆڕانی وەرز لە زستانەوە بۆ بەهار گۆڕانێکی زۆر لە پلەی گەرمیدا ڕوودەدات لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بەچەندین نەخۆشی وەرزی و پەتا ڤایرۆسییەکان. بەپێی ماڵپەڕی”thehealthsite”، لەکاتی گۆڕانی وەرز سێ میوە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و بەرگری جەستە بەهێزدەکەن:
-گێلاس وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت، یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
-شلیک دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات و ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە.
پڕتەقاڵ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |