ZNA- هەولێر
نێد پرایس گوتبەێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رەتی کردەوە سەردانی ڕۆبێرت ماڵی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئیران بۆ وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەتی عوممان پەیوەندیی بە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە هەبێ و جەختی کردەوە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەکە لە بەرنامەی کاری وڵاتەکەیدا نەماوە.
ڕاگەیاندنەکانی ئیران ڕایانگەیاندووە پاشای عوممان بەم زووانە بۆ گەیاندنی پەیامێک سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی سەردانی تاران دەکات. بەڵام بە گوتەی نێدپرایس، دیداری ڕۆبێرت ماڵی و بەرپرسانی باڵای عوممان، پەیوەندیی بەم سەردانەی پاشای عوممانەوە نەبووە.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |