ZNA- هەولێر
ڕۆژنامەی تلگرافی بریتانیا ئاشکرای کردووە دیپلۆماتە ئەمریکییەکان پێیان وایە باشتر وایە بریتانیا سوپای پاسداران وەک تیرۆریست نەناسێنیت.
ئەوان دەڵێن ئەم کارە دەبێتە هۆی لاوازبوونی رۆڵی بریتانیا لە پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئیراندا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تلگراف لەبەر ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەریکی تاوتوێ کردنی ئەگەرەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییە، داوای لە بریتانیا کردووە سوپای پاسداران وەک تیرۆریست نەناسێنێ بۆ ئەوەی بریتانیا بتوانێ لەم دانوستانانەدا ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |