ZNA - هەولیر
هەلیکۆپتەری هەڵگری وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ئێوارەی رۆژی پنێنجشەممە٢٣ی شوبات لە شاری "بافت"ی سەر بە پارێزگای "کرمان" کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینانی گوازراونەتەوە نەخۆشخانە.
بەرپرسی فریاکەوتنی پارێزگای کرمان رایگەیاند: "حەمید سەجادی" وەزیری وەرزش لاوان دوای ئەم روداوە باری تەندروستیی ناجێگیرە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حەمید سەجادی لەم ڕووداوەدا تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.
محەممەد مەهدی فەداکار پارێزگاری کرمانیش گوتی: ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری وەرزش و لاوان بەیاوەریی چەند بەرپرسی د یکەی سەردانی پڕۆژە وەرزشییەکانی کرمانیان کرد و تووشی ئەم رووداوە هاتن. هەر ١٦ سەرنشینی کۆپتەرکە رەوانەی نەخۆشانە کراون و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەتی وەرزش و لاوانیش لەم رووداوەدا گیانی لەدەست داوە.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |