English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاکرێ... لە ناو پرسەیەک دەبێتە شەر و کەسێک بریندار دەبێت
2023-02-23 [05:42 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، کە كەسێك بە برینداری گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئاكرێ، كە لە پرسەیەكدا لەگەڵ ئامۆزاكانی بەشەڕ هاتوون.

نێچیرڤان فەخرەدین ھەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٣ی٢ی٢٠٢٣ لەنێوان ژمارەیەك ئامۆزا شەڕ دروست بووە و فیشەكێك بەر كەسێك كەوت، پاشان بە برینداری گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئاكرێ، ھەروەھا ئێستاش تەندروستی بریندارەكە جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، بەهۆی شەڕەكەوە، سێ كەس لەلایەن پۆلیسی ئاكرێ دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad